بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ئەوهاوڵاتیانەى پاسپۆرتیان (ونبووە یان شێوەى پاسپۆرتەکانیان تێکچووە)

هاوڵاتـــــى بـــــەڕێــــــــز: ئەگــــەرپــاسپۆرتەکەت (ونبووە یا شێوەی پـــاسپۆرتەکــــەت بــەهەرهۆکــارێک تێــک چووە یان پاسپۆرتەکەت دڕاوە یان سوتاوە)سەرەتا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى بکە بەمەبەستى دروستکردنى فایلى تایبەت کەلەم پێداویستیانە پێکهاتووە: (پێناسى بارى شارستانى، ڕەگەزنامە، کارتی زانیاری، دوو وێنەى پاسپۆرت و چەکی بانک) یان ئەگەرکارتى نیشتمانیت هەیە، لەجیاتى (ڕەگەزنامە وپێناسى بارى شارستانى)ئاماده ى بكه .

تـــێــــبــینـــى/

١- ئەوکەسانەى پاسپۆرتیان ونبووە لەبەرهەرهۆکارێک بێت، بۆزیاترکارئاسانى کۆپى پاسپۆرت یان ژمارەى پاسپۆرت لەگەڵ خۆت بهێنه .

٢- ماوەى تەواوبوونى پاسپۆرتى (ونبوو) یان (تەلەف) (١٠ بۆ ٢٠) ڕۆژى پـێویســتە .

٣- ئەگەرپاسپۆرتەکەت بۆیەکەم جارونبوو ، به هۆکارى (اهمالى )، دادوەر(حاکم) بڕى غرامەکەى دیارى دەکات به (٢٥٠,٠٠٠) هە زار دینار.

٤- ونبوونى پاسپۆرت بۆ جارى دووەم و سێیەم، ئەوا بڕى غرامەکە زیاتردەبێت و ماوەى تەواو بوو نیشى زیاترى پێدەچێت ، لە بەروارى وەرگرتنى بڕیارى دادوەرەوه بوماوەى (٣) مانگ دەبێت بوەستیت، دواى (٣) مانگەكە پاشان سەردانى بەڕێوەبەراتى دەکەیت بەمەبەستى تەواو کردنى مامەڵەکەت .

٥- هاوڵاتى بەڕێز: ئەگەرپاسپۆرتەکەت وون بوو، مامەڵەى پاسپۆرتى ونبوونت کرد و پاسپۆرتێکى نوێت وەرگرت ، دواترپاسپۆرتە ونبووەکەت دۆزییەوە، پاسپۆرتە (وونبووەکەت) بەکارنەهێنیت لەبەرئەوەى ژمارەکەى لەهەمووفڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان دانراوەو دەستگیرئەکرێيت لەسەربەکارهێنانى ، بۆيه پێوستە بیگەرینيتەوە بۆ بەڕێوەبەراتى پاسپۆرت .

٦. بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت پێویستە پێناسێکت پێ بیت .

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان