بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

پێــداویستیەکـــانی نوێکردنەوەى پاسپۆرت


١- پێناسی باری شارستانی

٢ – ڕەگەزنامەی عێراقی

ئەگەر (کارتى نیشتمانى)یت هەیە، ئەتوانى لەجیاتى (پێناس و ڕەگەزنامە) لەگەڵ خۆتدا بیهێنیت.
٣- کـــارتــــی زانیـــــاری

٤- پــاســـــپۆرتــەکــــەت

٥- چـــەکی بــــانــــــــک

.٦- يــــەک وێـــنــــــــە

تێبینى : بۆ ئەو کەسانەى تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵەو( کارتى نیشتیمانى) خۆیان هەیە، لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ( کارتى زانیارى) باوکیان ئەهێنن، لە هەمان کاتدا پێویستە (پێناس) یان (کارتى نیشتمانى باوک)ى پێبێت.

:هــــاووڵاتـــی بـــەڕێــــز*

١. بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستەخۆت ئامادەبیت چونکە پەنجەمۆری ئەلکترۆنی وەردەگیرێت.

٢. بۆمنداڵی خوار (۱۸) ساڵ بەخێوکەری منداڵەکە ئەتوانێ لەجیاتی منداڵەکەبێت پاسپۆرتەکەى وەربگرێتەوە.

٣. ئەوهاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە و یەکێکی تر ئەهێنن بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر ئەوا پێویستە بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکە هەمان هاووڵاتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

٤. دڵنیابە لەپاک ڕاگرتنی پەنجەکانت بۆئەوەی بەئاسانی پەنجەمۆری ئەلکترۆنیت وەربگیرێت.

٥. دڵنیابە لەڕاست و دروستى پڕکردنەوەى زانیارییەکانى ناو فۆڕمەکە، لەبەرئەوەى لەکاتى هەبوونى هەر .هەڵەیەک لەپڕکردنەوەى فۆڕمەکە خۆت بەرپرسیاردەبیت

٦. ئەگەرلەبانکى حکومی چەکى بانک بڕی بوو تا ماوەى سالێک کارى پێدەکرێت، بەڵام بانکی ئەھلى شەش مانگ تێپەڕێت بەسەربەروارەکەی کاری پێناکرێت.

٧. بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت پێویستە پێناسێکت پێ بیت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى پاسپۆرتى سلێمانى