بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

زانیارى دەربارەى داواکارى ڤیزاى تورکیا

هاوڵاتى بەڕێز… بۆ پێشکەش کردنى داواکارى ڤیزەى تورکیا پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت :-

١- پاسپۆرتى عێراقى، ماوەى لە(٦)مانگ زیاترى تیامابێت.

٢- (پێناسى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى) یان ( کارتى نیشتیمانى).

٣- کارتى زانیارى.

٤- فۆڕمى خۆراک.

٥- دوو وێنەى نوێ بە قیاسى(٥*٦)سم بێت، پشتى وێنەکە سپی بێت .

٦- پشتگیرى  شوێنى کار:

  *(ناسنامەى شوێنى کار) یان (ناسنامەى خانەنشینى) بەسەرنەچووبێت.

*نوسراوى فەرمى لە شوێنى کارەوە ئاراستەى کونسوڵخانەى تورکیا کرابێت، ئەگەر شوێنەکە کۆمپانیابوو یان شوێنى ناحکومى(ئەهلى)بوو، پێویستە (مۆڵەتى کارکردن)ى ئەو شوێنە بهێنێت.

*گرێ بەستى شوێنى بازرگانى وەکو(دووکان یاخود گەنجینە….هتد).

٧- کەشفى حساب بانک  – سەنەدى خانوو(تاپۆ) – گرێبەستى بەکرێدانى خانوو – ساڵانەى ئۆتۆمبێل.

٨- بوونى هەر بەڵگەیەکى تر کە دەبێتە هۆى بەهێزبوونى داواکارییەکە.

…………………………………

تێبینى:

١. کەسێک تەمەنى خوار( ١٨) ساڵ بێت، پێویستە باوک و دایکى ئامادەبێت لەگەڵیا .

٢. ئەگەر کەسێک (اقامە) یان (ڤیزا)ى تورکیای هەبێت لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت.

٣. ئەگەریەکەمجارتە ڤیزاى تورکیا وەربگریت، پێویستە ڕەزامەندى لە کاتب عدلەوە بهێنیت.

٤. کاتەکانى چاوپێکەوتن لە نوسینگەى داواکارى ڤیزا لە سلێمانى لە ڕۆژانى (شەممە تا پێنج شەممە)یە پەیوەندییەکانیش کراوەن لە ڕۆژانى ئاماژە پێدراو لە کاتژمێر(٩:٠٠ بەیانى بۆ ٦:٠٠)ى ئێوارە.

٥. پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکان کە ئاماژەى پێدراوە ڕەسەن (ئەصڵی)بن و بەسەرنەچووبێت.

٦. بۆ کاتى چاوپێکەوتن، پەیوەندى بکەن بە ڕاژەى بەشداربووان بە ژمارەى(٠٦٦٢١١١٩١٩)

٧. نرخى ڤیزا بۆ هەرکەسێک بەم شێوەیە یە:-

١١٥$ ڤیزاى ئاسایى (NORMAL)

215$ ڤیزاى تايبەت (VIP)

٨. نرخى ناردنى پاسپۆرت بۆ ناوشار(10$) بۆ دەرەوەى شار(١٥$).

٩. ناونیشان : سلێمانى – شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود – هوتێل تایتانیک – نزیک چاڤى لاند.