بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

پاسپۆرتی سلێمانی کارئاسانی بۆ منداڵانی نەخۆش دەکات

Share on facebook
Share on google
Share on twitter
Share on linkedin

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کارئاسانی بۆ منداڵانی نەخۆش دەکات و ھەر منداڵێک نەخۆشی قورسی ھەبێت و پێویست بێت بەپەلە ببرێتە دەرەوەی وڵات لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان له‌ ڕێی مۆبایلی تیمی پاسپۆرتی سلێمانییه‌وه‌ کاروبارەکانی بۆ جێبه‌جێدەکرێت.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، (عەمید سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بەڵێنی پێداون ھەموو کار ئاسانییەک بۆ ئەو منداڵانە بکەن لە نەخۆشخانەکەدا خەوێنراون و پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە ھەیە لەدەرەوه‌ی ووڵات. 


وتیشی، ھەر لە نەخۆشخانە کاروباری دەرھێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵەکان دەکرێت له‌ ڕێی تیمێكی تایبه‌ته‌وه‌ و پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بکەن.