مێژووى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

پێشەکى:
بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى تایبەتە بە خزمەتکردنى هاوڵاتیانى سنورى سلێمانى وئیدارەى گەرمیان و ئیدارەى ڕاپەڕین ، ئەویش بە پێدانى پاسپۆرت بە هاوڵاتیان کە ئەویش پێکدێت لە(پاسپۆرتى یەکەمجار، نوێکردنەوەى پاسپۆرت، ونبونى پاسپۆرت و تەلەف بوونى پاسپۆرت) پشتبەستوو بە بەڵگەنامەکانى (ڕەگەزنامە، ناسنامەى بارى شارستانى و کارتى زانیارى) یان لە جیاتى ئەوانە( کارتى نیشتمانى و کارتى زانیارى).

مێژووى دروستبوونى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى :


مێژووی دروستبوونی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی،دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی (١٩٩٩/١١/١١)، کە بۆ یەکەمجار وەک هۆبەیەک (بەش)ێک لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی دامەزرابەناوی هۆبەی کاروباری پاسپۆرت ومانەوە،لە(١٩٩٩/١٢/٥)‌و دوای دروستکردنی بنکە سنوورییەکانی، هۆبەی کاروباری پاسپۆرت ‌و مانەوە، کرایە (بەڕێوەبەرێتی)یەک لەناو ئاسایشی گشتی لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشدا، بەڵام لە (٢٠٠٢/٣/٤) ئەوبەشەش فراوانبوو، کرایە بەڕێوەبەرایەتییەک سەربە ئاسایشی گشتیبە ناوی (بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت‌ ومانەوەی سلێمانی)، (٢٠٠٦/٩/١١)دا بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت‌ ومانەوە لەسەر میلاکی ئاسایش گوازرایەوە سەرمیلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەفەر ‌و ڕەگەزنامە ‌و دواتر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ‌و هەرێمی کوردستاندا ئە‌و دوو بەڕێوبەرایەتییە لەیەکترجیابوونەوە‌و کرانە دوو بەرێوەبەرایەتی سەربەخۆ.

توانرا لە ڕۆژی (٢٠٠٦/١٢/٢٣) بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت ‌و مانەوە بکرێتە (بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی)‌ عەقیدی یاسایی(ساڵح عوسمان خزر) کرایە بەڕێوەبەری، دووەم بەڕێوەبەرایەتی (بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی) بوو مقدمی یاسایی(سالار عەبدوڵا محمدعلى)کرایە بەڕێوەبەری.
دواتر بە فەرمانێکى ڕەگەزنامەى گشتى هەرێمى کوردستان لە ڕۆژى(٢٠١٥/٦/٧) عەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵڵا محمدعلى)کرایە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی.


شایانی باسە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمى کوردستانە.

پێکهاتووە لە سێ نوسینگەى پاسپۆرت ئەوانیش:

١- (نوسنگەى پاسپۆرتى سلێمانى /١ ) لە ناو مەرکەزى پارێزگا

٢- (نوسنگەى پاسپۆرتى سلێمانى /٢ گەرمیان ) لە ناو قەزاى کەلار

٣-(نوسنگەى پاسپۆرتى سلێمانى /٣ ڕاپەڕین) لە ناو قەزاى ڕانیە.