پاسپۆرتى سلێمانى/٢گەرمیان


مێژووى دروستبوونى نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/دوو کەلار:

ئەم نوسینگەیە تایبەتە بە سنورى ئیدارەى گەرمیان کە ئێستا پێکهاتووە لە قەزاکانى ئیدارەى گەرمیان (کەلار، کفرى، دەربەندیخان، بەشێک لە خانەقین ) ئەم نوسینگەیە دەکەوێتە قەزاى (کەلار)ەوە، لەلایەن ( رائد/ رياض محمد احمد ) بەڕێوە دەچێت، ئەم نوسیگەیە تایبەتە بە ڕایکردنى کاروبارى پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانى سنورى ئیدارەى گەرمیان.

دواى گەیشتنى ئامێرى چاپکردنى پاسپۆرت لە گەرمیان و دابینکردنى کەل و پەل و پێداویستیەکانى نوسینگەکە لەلایەن ئیدارەى گەرمیانەوە، یەکەم تێستى ئامێرەکانى بەسەرکەوتویى کرا.

کردنەوەى ئەم نوسینگەیەش بەیەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانى حکومەتى هەرێم دادەنرێت لەو ناوچەیە، لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت خزمەتێکى بێ وێنە پێشکەش بە هاوڵاتیانى سنورە کە بکرێت، وەک هەنگاوى سەرەتا بە بڕی (170) ملیۆن دینار چەندین کەرەستە و کەل و پەلیان بۆ نوسینگەکە دابین کردوە.

بەشێوەیەکى ئەزموونى لەڕۆژى (28/4/2012)کارکردن لە نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى دوو/گەرمیان دەستى پێکرد.

ڕۆژى (10/5/2012)لە مەراسیمێکى بەرفراواندا بە شێوەیەکى فەرمى ئەم نوسینگەیە کرایەوە.