پێناسەى پاسپۆرت

پاسپۆرت ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ ڕه‌سمیه‌ (فه‌رمیه‌)یه‌ كه‌ بۆ سه‌فه‌ر كردن له‌لایه‌ن ئه‌و ولاَته‌ی‌ كه‌ هه‌ر هاولاَتیه‌ك سه‌ر به‌و ولاَته‌یه‌ باوه‌ڕی‌ پێده‌كرێت، هه‌ڵگری‌ ده‌ناسرێت له‌ڕه‌گه‌زنامه‌یی‌ و پێناسه‌كه‌ی‌ به‌پێی‌ ئه‌و ولاَته‌ی‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆی‌ (واته‌ پاسپۆرت ئه‌و هاولاَتیه‌ یان ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌خه‌ڵكی‌ چ وولاَتێكه‌) ئه‌م به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ ( پاسپۆرت) به‌چوونه‌ ناوه‌وه‌ و تێپه‌ڕ بوون له‌ڕێگه‌ی‌ ولاَتانی‌ دیكه‌وه‌ پاسپۆرته‌كان به‌سراونه‌ته‌وه‌ به‌سیفه‌تی‌ پاراستنی‌ كه‌سه‌كه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵی‌ گرتووه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وولاَته‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ر به‌و وولاَته‌یه‌.وه‌ مافی‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ هه‌رده‌وڵه‌تێك به‌شێوه‌كه‌ی‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی‌ به‌گشتی‌ ،مافی‌ پاراستن دروست نابێت له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و پاسپۆرته‌یه‌ ،هه‌روه‌ها مافی‌ چوونه‌ ناو وولاَتێكی‌ دیاری‌ كراو .

هه‌ردوو مافه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ دێن به‌ ته‌نها له‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌وه‌ واته‌ پاسپۆرت پێناسی‌ هه‌ڵگره‌كه‌ ده‌سه‌لمێنێت.وه‌ دووای‌ ئه‌وه‌ مافی‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌یان و پاراستنیان.پاسپۆرت وه‌ك ئاشكرایه‌ به‌ هه‌مووكات وێنه‌ی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ له‌ خۆ ده‌گرێت ،ئیمزاكه‌ی‌ ،ڕۆژی‌ له‌ دایك بوون،ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی‌ (واته‌ خه‌ڵكی‌ كام وولاَته‌) وه‌هه‌ندێ‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ تر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێناس كردنی‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ (واته‌ هه‌ندێ‌ سیفاتی‌ تایبه‌ت به‌كه‌سه‌كه‌)هه‌ندێ‌ له‌ وولاَتان له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ دان كه‌ پاسپۆرتێك دروست بكه‌ن ئه‌لكترۆنی‌ بێت كه‌ ئیمزای‌ واته‌ (په‌نجه‌ مۆرو مۆری‌ گلێنه‌ی‌ چاوی‌) ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و پاسپۆرته‌یه‌ له‌ خۆ بگرێت و له‌سه‌ر پاسپۆرته‌ كه‌ بێت.بۆ زیاتر دڵنیا بوون له‌ پێناسی‌ به‌كار هێنه‌ری‌ و ته‌زویر نه‌كردنی‌ و ده‌ستكاری‌ ڕه‌گه‌زنامه‌كان.پاسپۆرته‌كان به‌زۆری‌ پێویسته‌ بۆ گه‌شتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ،به‌لاَم نه‌ك له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ،ته‌نها خزمه‌تی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئامرازێكه‌ یان به‌ڵگه‌یه‌كی‌ ناسراوی‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ بۆ دڵنیا بوون له‌ پێناسی‌ گه‌شتیاره‌كه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ ئه‌و هاولاَتیانه‌ی‌ كه‌سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپان پێویستیان به‌پاسپۆرت نیه‌ بۆ ڕۆیشتن وگه‌ڕان له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وولاَته‌ ئه‌و روپیه‌كان كه‌ یاسای‌ یه‌كێتی‌ وولاَتانی‌ ئه‌وروپا ده‌یان گرێته‌وه‌،له‌م دووایه‌دا هاوولاَتی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌توانێت بچێت بۆ مه‌كسیك و كه‌نداو هه‌تا بگره‌ وولاَتی‌ كاریبی‌ ته‌نها به‌به‌كارهێنانی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ وه‌ك پێناسه‌یه‌ك و سه‌لماندنی‌ ڕۆژی‌ له‌ دایك بوونی‌ هه‌ڵگره‌كه‌ی‌