یەکەم : لە ڕووى جۆرەو پیتەکانى پاسپۆرتى ئاسایى
لە ڕووى جۆرەوە بەپێی پیتەکان دیارى دەکریت کە لە مێژووى پاسپۆرتى عێراقدا چەند جۆر (فئە)یەک چاپکراوە ، بۆ نمونە ( A ,G, S, H, N, M, F, K,B, هتد )، بەڵام لەئێستادا تەنها کار بە پاسپۆرتى جۆرى (A)دەکرێت.
دووەم: لە ڕووى بەکارهێنانەوە (لە کاتى ئێستادا) :
- پاسپۆرتى دبلۆماسى
- پاسپۆرتى تايبەت
- پاسپۆرتى خزمەت
- پاسپۆرتى ئاسایى
یەکەم : پاسپۆرتی دبلۆماسی :
ئەو پاسپۆرتەیە کە دەردەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە ماکێکی تایبەتیان هەیە ئەویش دبلۆماتکارەکان ئەوانەی لە بواری دبلۆماسی و وەزارەتی دەرەوە کار دەکەن ، بخشینیشی لە دەستەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە و پێک هاتووە لە (48) لاپەڕە ، بەرگەکەی ڕەنگی ( سوور ) ە .
نوێ دەکرێتەوە بە ڕەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق وە دەدرێت بە :
- سەرۆک کۆماری عێراق .
- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی ناوەند و هەرێم .
- ئەندامانی بواری دبلۆماسی و ئەو کونسڵانەی بەردەوامن لە کارەکانیان .
- سەرۆکی ئەرکانی سووپا و یاریدەرەکانی و سەرکردەکانی سووپا و فەیلەقەکان .
- سەرۆکی هەواڵگری عێراقی و بەڕێوەبەری گشتی ئیستخباراتی عەسکەری .
- هەر کەسێک وەزیری دەرەوەی عێراق وای دەبینێ پێدانی ئەم پاسپۆرتە پێی خزمەتە بە عێراق .
- پەرلەمانتار و سەرۆک و جێگرى سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەرێم .
دووەم : پاسپۆرتی تایبەت :
بە ڕەزامەنی وەزیری دەرەوەی عێراق دەبەخشرێ ، پێک هاتووە لە (40) لاپەڕە و ڕەنگی (سەوز) ە دەدرێ بە :
- پارێزگاری پارێزگا عێراقیەکان ئەوانەی بەردەوامن لە کارەکانیان .
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بەردەوامن لە کارەکانیان .
سێیەم . پاسپۆرتی خزمەت :
مەبەست لەم پاسپۆرتە دەرخستنی پیشەی هەڵگرەکەیە ، تا ووڵاتە بیانیەکان ڕەچاوی دۆخی تایبەتی بۆ بکەن و هەندێک ئاسانکاری زیاتری پێشکەش بکەن .
ئەمەش بە ڕەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق دەبەخشرێ و پێک هاتووە لە (48) لاپەڕە و ڕەنگی ( سووری تۆخە ) دەدرێ بە :
- ئەندام پەرلەمانەکان .
- ئەو ئەفسەرانەی کە پلەیان لە ( عقید ) و بەرەو ژوورە و بەردەوامن لە خزمەت .
- ئەو بەڕێوەبەرە گشتیانەی کە بەردەوامن لە خزمەت .
- دادوەرى پلە یەک و داواکارە گشتیەکانیش کە لە هەمان پلەدان .
- هەر کەسێک کە وەزیری دەرەوەی عێراق وای دەبینێ پێدانی ئەم پاسپۆرتە پێی لە بەرژەوەندی عێراقە .
چوارەم : پاسپۆرتی ئاسایی :
پاسپۆرتی (A) ئاسایی بەرگەکەی ڕەنگی (نیلی) یە و پێک هاتووە لە (48) لاپەڕە جگە لە بەرگەکەی وە ئەم پاسپۆرتە دەدری بە هەموو عێراقیەک لە پێداویستیەکانی :
1 . ڕەگەزنامەی عێراقی .
2 . پێناسی باری شارستانی .
3 . ئەگەر کارتی نیشتمانی پێبێت پێویست بە ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی ناکات .
4 . کارتی زانیاری .
5 . یەک وێنە .
مێژووى دەرچوون و ئەرشفى کۆکراوە پاسپۆرتە کۆنەکانى لە عێراق دەرچوون بەپێی ساڵ:
“ئەرشیفى کۆکراوە و پاراستنى ئەو پاسپۆرتە کۆنانەى کە لە عێراق دەرچوون تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى “
پاسپۆرتى عێراقى شوێنى دەرچوون : بەغداد ساڵى : 1944 | پاسپۆرتى عێراقى شوێنى دەرچوون : بەغداد ساڵى : 1935 |
پاسپۆرتى عێراقى مەلەکى
شوێنى دەرچوون : بەغداد
ساڵى : 1955
پاسپۆرتى عێراقى مەلەکى
شوێنى دەرچوون : بەغداد
ساڵى : 1955
پاسپۆرتى عێراقى مەلەکى
شوێنى دەرچوون : بەغداد
ساڵى : 1955
پاسپۆرتى عێراقى
شوێنى دەرچوون : بەغداد
ساڵى : 1964
پاسپۆرتى عێراقى
شوێنى دەرچوون : کەرکوک
ساڵى : 1968
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى ( A )
شوێنى دەرچوون :بەغداد
ساڵى : 1975
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (F)
شوێنى دەرچوون : سلێمانى
ساڵى : 1980
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى ( K )
شوێنى دەرچوون : سلێمانى
ساڵى : 1981
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (M )
شوێنى دەرچوون : کەرکوک
ساڵى : 1994
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (B)
شوێنى دەرچوون :
ساڵى :
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (H)
شوێنى دەرچوون : کەرکوک
ساڵى : 2003
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (حەج و عەمرە)
شوێنى دەرچوون : کەرکوک
ساڵى : 2001
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (حەج و عەمرە)
شوێنى دەرچوون :
ساڵى : 2004
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (S)
شوێنى دەرچوون : سلێمانى
ساڵى : 2004
( بەڵگەنامەى سەفەرى کاتى )
لە کاتى دەسەڵاتى هاوپەیمانى کاتى عیراق درا بە هاوڵاتیان
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (G)
شوێنى دەرچوون : بەغداد
ساڵى : 2006
پاسپۆرتى عێراقى جۆرى (A)
شوێنى دەرچوون : سلێمانى
ساڵى : 2010
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى پاسپۆرتى سلێمانى