بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

پۆلێنکردنى جۆرەکانى پاسپۆرت

  • پاسپۆرتی گەشتیاری: پاسپۆرتێکی گشتگیری بەربڵاوە کە زۆرینەی ھاوڵاتیانی ئاسایی ھەڵی دەگرن بۆ گەشتی ئاسایی خۆیان.

  • پاسپۆرتی دیپلۆماسی: پاسپۆرتێکی تایبەتە بە دیپلۆماتکاران، وە ھەندێ لە فەرمانبەرانی وڵات. ھەڵگرانی گەشتنامەی دیپلۆماسی پارێزبەندی دیپلۆماسی نایان گرێتەوە مەگەر ئەوانەی لە کاروباری دەرەوەی وڵات کاردەکەن. ھەڵگرانی گەشتنامەی دیپلۆماسی لەکاتی گەشت وەک ھاوڵاتیانی ئاسایی پێویستیان بە ئاماژە (ڤیزە) ھەیە تەنیا ئەو ھەڵگرانە نەبێت کە لە کاروباری دەرەوەی وڵات کاردەکەن.

  • پاسپۆرتی فەرمانبەری: پاسپۆرتێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی وڵاتە کە بۆ کارێکی وڵات گەشت بۆ دەرەوە ئەنجام دەدەن. وەک پاسەوانانی سەرۆک و نوێنەرەکان.

  • پاسپۆرتی تایبەت: پاسپۆرتێکی تایبەتە بە کەسایەتییە پلە بەرزەکان. کە پێویست بە ئاماژە ناکات لە کاتی گەشتکردنیان.

  • پاسپۆرتی پەنابەران: پاسپۆرتێکی تایبەتە بەو کەسانەی لە دەرەوی وڵاتەکەیان نیشتەجێن. لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێیان دەدرێت کە لێی نیشتەجێن.

  • پاسپۆرتی نێوخۆیی: پاسپۆرتێکی تایبەتە بەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانیان ھەیە وەک چین بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە شارەکان بەکاردێت.

  • پاسپۆرتی کاتی: پاسپۆرتێکی تایبەتە بەو کەسانەی کە پاسپۆرتەکانیان ونکردووە لە کاتی گەشت. یان ئەو کەسانەی لە ناوەوەی وڵات ونیان کردووە بەڵام بۆ کارێکی فریاگوزاریی خێرا پێیان دەدەن.

  • پاسپۆرتی کار : پاسپۆرتێکی تایبەتە بە کرێکاران یان ئەوانەی بە مەبەستی کارکردن گەشت دەکەن.

  • پاسپۆرتی خێزانی: پاسپۆرتێکە بۆ ئەم منداڵانەی لە دەرەوەی وڵات لەدایکدەبن لە کاتی گەشتی باوانیان.

  •  laissez-passer بابڕوات: پاسپۆرتێکی تایبەتە بەو کەسانەی کە بە نایاسایی بەبێ پاسپۆرت و ناسنامە و یان ھەر پەڕەیەکی تری فەرمی سنووری وڵاتان دەبەزێنن. وە تەنیا بە وڵاتێک یان چەند وڵاتێکدا ڕەت دەبن. ئەم پاسپۆرتەیان پێ دەدرێت تەنیا بۆ ڕەتبوون. بۆ یەکەم جار فەڕەنسا چاپی کرد بۆیە ھەر بەھەمان ناوی فەڕەنسی بڵاوبوویەو

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى پاسپۆرتى سلێمانى