به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆڕتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ندامانی گروپێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركردوه، كه‌ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیان بۆ هاوڵاتیانى بیانى ده‌ركردوه.
(سالار عه‌بدوڵا محمد على) بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلێمانى راگه‌یاند، گروپێكی ساخته‌كار، كه خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ و سلێمانی بوون، به پاره ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان بۆ کەسانی بیانی له پارێزگای ئه‌نبار دروستكردوه‌و دواتر كارتی زانیاری‌یان له سلێمانی بۆ وه‌رگرتوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،”رۆژی دووشه‌ممه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی توانراوه ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ئاشكرابكرێن، كه ویستویانه پاسپۆرت بۆ ئه‌و کەسە بیانیانه وه‌ربگرن”.
عەمید سالار وتیشى،” ئه‌ندامانی گروپه‌كه دراون به دادگا و كه‌یسه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردایه”.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان