بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغدا ستایشی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەكات

بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەو گیرو گرفتەکان و چارەسەرکردنیان، لەسەردانێكیدا بۆ پارێزگای سلێمانی عەمید (ئەحمەد عەبدولستار عەبدلرەزاق)بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغدا ، كارەكانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی شاری سلێمانی بەسەركردەوە و لەپاش بەسەركردنەوەی بەشەكانیش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاروبارەكانی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاستی پەرەسەندندایە و پێشکەوتنیبەرچاوی بەخۆوە بینیوە ئەمەش مایەی دەستخۆشیە.

لەبارەی کاروبارەكانی كردنەوەی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە عەمید ئەحمەد عەبدولستار رایگەیاند: وەزیری ناوخۆی عیراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ تەواوكردنی تەواوی رێكارە یاساییەكان بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە و دابینكردنی بینا و بەش و پێداویستیەكان.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان