لە درێژەى کاروچالاکییەکان خزمەتگوزارى (تیم مۆبایل)ى پاسپۆرتى سلێمانى بۆنەخۆشخانەکانى سلێمانى سەردانى ( نەخۆشخانەى مندڵان) و (نەخۆشخانەى شار)یان کرد لە سلێمانى بۆ مەبەستى کارئاسانى ئەو نەخۆشانەى پێویستیان بە مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتە و ناتوانن سەردانى پاسپۆرت بکەن، هەر بە هۆیەوە پاسپۆرتى سلێمانى خزمەتگوزاى (تیم مۆبایل) پێشکەش بە هاوڵاتیانى سلێمانى دەکات، بۆ پێدانى پاسپۆرت ئەویش بە ناردنى تیمى تایبەت بۆ مەبەستى وەرگرتنى پەنجەمۆر و وێنەى نەخۆشەکە بە شێوەى ڕاستەوخۆ.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان