وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری کردنەوەی چەند فەرمانگەیەکی فیدراڵی لە پارێزگای ھەڵەبجە و کردنەوەی بنکەی دەروازەکانی تەوێڵە و پشتە ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم دەکات.
عەمیدی مافپەوەر( سالار عەبدوڵا)بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە۲۰۱٨/۸/۱۳ لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدادیان کردوە بۆ بەدواداچونی کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک لە پارێزگای هەڵەبجە.
لەبارەی بەڕێوەبەرایەتییەكاناوە ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، بە نوسراوی فەرمی ڕەزامەندی دراوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نشینگە و ڕەگەزنامە و كارتی زانیاری لەپارێزگای هەڵەبجە بكرێنەوە، تەنها ئەوی ماوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەبەریان بۆ دابنرێت و دەست بەکاربن.
عەمید سالار ووتیشی “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گومركى هه‌ڵه‌بجه له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌بێت و دوو بنكه‌شى ده‌بێت، بنكه‌یه‌كیان له مه‌رزى پشته جێگیر ده‌كرێت و بنكه‌كه‌ى دیكه‌شیان له مه‌رزى ته‌وێڵه داده‌نرێت”.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان