بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

سبەینێ‌ سێ‌ شەممە پشووی فەرمییە

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە پشووی فەرمییە لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمدا.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ‌ شەممە ١١ی ئەیلول بەبۆنەی ١ی موحەڕەم و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ئەیلول بەبۆنەی ١٠ی موحەڕەم (ڕۆژی عاشورا) دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم.