بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئوستورالیا كرد

وه‌فدێكی باڵای باڵیۆزخانه‌ی ئوستورالیا كه‌ پێكهاتبوون له‌ (فیونا ئەندرۆ) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوچه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیا لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباكوری ئه‌فریقا،(تامبی شابسوگ) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ردانی پاسپۆرتی سلێمانیان کرد.

فیونا ئەندرۆ له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سه‌باره‌ت به‌و رێكارانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ده‌یگرنه‌به‌ر، فیۆنا ئه‌ندرۆ وتی “هه‌ر كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی وشكانی یاخود ئاسمانی به‌ قاچاخ بگاته‌ وڵاته‌كه‌مان و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكات، ره‌تده‌كرێته‌وه‌”.

 

وتیشی “سه‌ردانیكردنی ئوسترالیا له‌لایه‌ن هاووڵاتی عیراقییه‌وه‌ له‌نێوانیاندا كوردستان، له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ ده‌بێت و سه‌یری داواكارییه‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ردان بێت یاخود كۆچكردن ئه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌”.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان