بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

کار بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکرێت

وەفدێکی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە سەردانی بەغداد دەکات و داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات بەرەسمی داوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بکات .

عەمید سالار عەبدوڵا بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بە ھەماھەنگی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، وەفدێک بە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین سەردانی بەغدادی کرد بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی یەکلاکردنەوەی ھەندێک دۆسێی تایبەت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و میلاکاتی فەرمانبەرانی پاسپۆرت و نیشینگە و رەگەزنامە.