بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ئێران بڕیارێك له‌باره‌ی‌ مه‌رزه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌دات

 وڵاتی ئێران دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی مه‌رزی پشته‌، به‌رنامه‌ بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێم و ئێران هه‌یه‌ و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ووڵاته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی مه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌رچوه‌، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌، تاوه‌كو جێبه‌جێ بكرێت.

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌وڵاتی ئێران راگه‌یاند:دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی مه‌رزی پشته‌، به‌رنامه‌ بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كانی(سه‌یران به‌ن، كێلێ و ته‌وێڵه‌)ش هه‌یه‌.

ئاشكراشیكرد،”بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی مه‌رزه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم، له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌رچوه‌و كاره‌كانیان ته‌واوكردوه‌، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌، تاوه‌كو بڕیاری نێوده‌ڵه‌تی مه‌رزه‌كان جێبه‌جێ بكرێت”.

لە سایتى (SNN) وەرگیراوە