بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

17 وڵات ڕەگەزنامە دەبەخشێت

لێکۆڵینەوەیەکی (CS Global Partners) ئاشکرایکردوە%٨٩ی دانیشتوانی جیھان لە ساڵی 2017 دا ئارەزوی بەدەستھێنانی ڕەگەزنامە ی دووھەم بوون .
زیاتر لە%80 یان ئامادەن بۆ بەدەستھێنانی پاسپۆڕتی نوێ %5ی داھاتەکەیان خەرج بکەن ،لەگەڵ زیادبوونی ئارەزوی خەڵکی بۆ بەدەستھێنانی پاسپۆڕتی زیادە ،(CS Global Partners) ناوی 17 وڵاتی بڵاوکردەوە کە دەتواندرێت مافی مانەوەی ھەمیشەی تەنانەت ڕەگەزنامەش بەدەست بھێندرێت بە بڕێکی دیاریکراو ئەوانیش:

١-نیوزلەندا: نیوزلەندا ڕێگە بە بەدەستھێنانی مانەوەی ھەمیشەی دەدات بەو مەرجەی توانی وەربەرھێنانت ھەبێت بە ڕێژەی (2.2) ملیۆن لە ماوەی سێ ساڵدا.

٢-قبوڕوس: دەتوانیت ڕەگەزنامەی قبوڕوس بەدەست بھێنین ئەگەر خاوەنی خانووبەرە بیت بە بڕی 1.7 ملیۆن دۆلار.

٣-ئوستوڕالیا: مافی مانەوەی ھەمیشەیت پێدەدات ئەگەر بتوانیت وەبەرھێنان بە بڕی 1.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە پڕۆژەکانی ئوستوڕلیای نیشتمانی ئەنجام بدەیت.

٤-کەنەدا: دەتوانیت مافی مانەوەی ھەمیشەی بەدەست بھێنیت ئەگەر بتوانیت وەبەرھێنان بە بڕی 800 ھەزار دۆلار لە کەنەدا ئەنجام بدەیت.

٥-بولگاریا: مافی مانەوەی ھەمیشەی دەبەخشێت بەو مەرجەی بتواندرێت وەبەرھێنان بە بڕی (580) ھەزار دۆلار لە قەواڵەی میری حکومەت ئەنجام بدەیت بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

٦-ئیسپانیا: ڤیزای ئاڵتونی دەبەخشێت بە ھەر کەسێک کە توانای وەبەرھێنانی بە بڕی 570 ھەزار دۆلار لە بواری خانوبەرەدا ھەبێت.

٧-ئەمریکا: وەبەرھێنان بە بڕی 500 ھەزار دۆلار لە ئەمریکا چانسی بەدەستھێنانی مانەوەت پێدەدات کە لە دوایدا دەگۆڕێت بۆ مانەوی ھەمیشەی بۆ وەبەرھێن و خێزانەکەی لە دوای دووساڵ لە بەرھەمھێنان.

٨-پرتوگال: پرتوگال ڤیزای ئاڵتونی بە ئەو کاسەنە دەبەخشێت کە ئەورپی نین،بەو مەرجەی توانای کڕینی خانوبەرەی ھەبێت کەمتر نەبێت لە 350 ھەزار دۆلار.

٩-ئەتیگوا و باربودا : دەتواندرێت ڕەگەزنامەی ئەم دورگەیە بەدەست بھێندرێت، ئەگەر 250 ھەزار دۆلار ببەخشرێتە پیشەسازی شەکر.

١٠-یۆنان: دەتواندرێت مافی مانەوە لە یۆنان بەدەست بھێندرێت ئەگەر وەبەرھێنان بە بڕی 285 ھەزار دۆلار لە بواری خانوبەرە لەم وڵاتەدا ئەنجام بدەیت.

١١-سانت کیتس و نیڤس: ھەلی بەدەست ھێنانی ڕەگەزنامە لەم دورگەیەدا پێویستی بە 250 ھەزار دۆلارەبۆ پیشەسازی شەکر لەم دورگەیەدا.

١٢-گرانادا: بۆ بەدەست ھێنانی ڕەگەزنامە لەم وڵاتەدا پێویستی بە 200 ھەزار دۆلارە کە ببەخشرێت بە حکومەت.

١٣-ماڵتا: بۆ بەدەستھێنانی ڕەگەزنامە لەم وڵاتەدا پێویستی بە بە پێدانی170 ھەزار دۆلارە کە بە شێوەی بەڵگەنامە ببەخشرێتە حکومەت.

١٤-دۆمێنیکا: دەتواندرێت ڕەگەزنامەی ئەم وڵاتە بەدەست بھێندرێت ،بە ئەنجامدانی وەبەرھێنان بە بڕی 100 ھەزار دۆلار لە سندوقی ئابوری نیشتیمانی.

١٥-سەینت لووسیا: دەتواندرێت ڕەگەزنامەی ئەم دەوڵەتە بچوکەی کاریبی بەدەست بھێندرێت ئەویش بەبەخشینی 100 ھەزار دۆلار بە سندوقی ئابوری نیشیمانی.

١٦-لاتیڤیا: دەتواندرێت مافی مانەوە لە لاتیفیا بەدەست بھێندرێت بەو مەرجەی بتواندرێت وەبەرھێنان بە بڕی 73 ھەزار دۆلار بۆ ماوەی دووساڵ ئەنجام بدرێت،لە پاش ئەو ماوەیە چانسی بەدەستھێنانی ڕەگەزنامەت دەبێت.

١٧-تایلاند: حکومەتی تایلاند مافی “مانەوەی تایبەت” دەبەخشێتە ھەر گەشتیارێک لە 15 ھەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات لە ماوەی 5 ساڵدا،پێدانی مافی مانەوە بۆ گەشتیاران لەم وڵاتەدا ئاسانکاری زۆری بۆ دەکرێت،وە ھەمان ئەو مافەی دەبێت کە ھاوڵاتیەکی تایلەندی دەبێت.

بە سوپاسەوە لە Kurdsat News وەرگیراوە