باڵیۆزی یۆنان لە عیراق رایدەگەیەنێت وڵاتەكەی كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات و رێوشوێنەكانی سەردانكردنیشیان ئاسان دەكات.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئەمڕۆ 13ی تشرینی دووەمی 2017، لەمیانەی دیدارێكی نێوان باڵیۆزی یۆنان لەبەغدا و وەزیری دەرەوەی عیراق، وێڕای تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باڵیۆزی یۆنان بەڵێنیداوە كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بكات لە وەرگرتنی ڤیزا بەمەبەستی سەردانكردنی وڵاتەكەی.
هەر بە گوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لیۆنادس بی كونتوفونیسیوس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عیراق، ئاشكراشیكردووە لە دەستپێكی ئەو هەوڵەیاندا، كارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بە بازرگانانی عیراق دەدات بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونەوەكانی تایبەت بە بواری ئابووری، كە لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.
بە سوپاسەوە لە سایتى(SNN) وەرگیراوە