سالار عەبدوڵا نوێنەری دەروازە سنووریەکانی پارێزگای سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند: دوای چەند مانگێک لەداخستنی مەرزی پشتە و کێلێ لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، بۆ دووبارە کردنەوەی مەرزەکان قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی بەردەوام لەھەوڵدا بوون، خۆشبەختانە حکومەتی ناوەند بڕیاری کردنەوەی مەرزی پشتەی دەرکرد و لەھەوڵی بەردەوامیشدان بۆ ئەوەی لە داھاتوودا بیکەنە مەرزێکی نێودەوڵەتی.