عەمید سالار عەبدوڵڵا نوێنەری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بۆ كاروباری خاڵە سنورییەكان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، رۆژی سێشەممە 15-5 سەرۆك وەزیرانی عیراق واژۆی لەسەر بڕیاری بەفەرمی كردنەوەی مەرزی سەرتەك- پشتەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە كردوە.
عەمید سالار عەبدوڵڵا وتی “لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بە نوسراوی فەرمی ئاگاداركراوینەتەوە، كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، بڕیاری داوە بە كردنەوەی مەرزی سەرتەك – پشتە”.
راشیگەیاند، لە رۆژی 16-5 نوسراوەكەی بەغدا دەگاتە بەرپرسانی پاسەوانی سنور بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە، كە لەبەرژەوەندی بژێوی هاووڵاتیانی ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای هەڵەبجەدایەو بەشێوەیەكی بەرچاویش سودمەنددەبن لە كردنەوەی ئەو دەروازەیە.