بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ژمارەیەك بەرێوەبەرایەتی سیادی لە پارێزگای هەڵەبجە كرانەوە

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی داخوازیەكانی خەڵكی كوردستان ژمارەیەك بەرێوەبەرایەتی سیادی لە پارێزگای هەڵەبجە كرانەوە.

 بەپێی هەردوو مادەی (۳)بڕگە/ ۱ و مادەی (٤ ) بڕگە /۲ لەیاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٦)ی ساڵی ۲۰۰۹ لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا بەهێنانە کایەی هەریەکە لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی:

*(بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی پارێزگای هەڵەبجە)

*(بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە)

*(بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای هەڵەبجە)

*(بەڕێوەبەرایەتی کارتی زانیاری پارێزگای هەڵەبجە)

لەپەیکەری ڕێکخستنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دا.

بە گوێرەی فەرمانەكە لەرۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە لە هەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان