بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتى سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانى سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى لە ئاگادارییەک دا داوا لە هاوڵاتیانى سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین دەکات لەمەودوا سەردانى پارێزگاى سلێمانى نەکەن، بۆ مەبەستى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت.

پاسپۆرتى سلێمانى داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە کارتى زانیاری (بطاقة سکن)یان سەربە  قەزاو ناحیەکانى سنورى ئیدارەى ڕاپەڕینە وەک (ڕانیە، قەڵادزێ، پشدەر، چوارقوڕنە، حاجیاوا، سەروچاوە، ژاراوە، سەنگەسەر، بەستەستێن، هێرۆ، هەڵشۆ، ئیسێوە، خدران، بنگرد، سەرکەپکان و ناودەشت)ە سەردانى نوسنگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٣ ڕانیە بکەن، بەمەبەستى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت.

 

شایانى باسە نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٣ ڕانیە لە رۆژى (٢٠١٩/٢/١٣) بەفەرمى کراوەتەوە ، بەمەبەستى زیاتر کارئاسانى و خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیانى سنورەکە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان