بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بەم زووانە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای #هەڵەبجە دەکرێتەوە

بینایی بەڕێوەبـــەرایەتی پاسپـــۆرتی هەڵەبجـە ئامادەکارییەکانی لە تەواوبووندایەو چاوەڕێ دەکرێت بەڕووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بە هەوڵ و بەسەرپەرشتی ھەریەک لە عەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵا)بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای و سلێمانی و مقدمی مافپەروەر(سالار سەردار) بەڕێوبەری پاسپۆرتی ھەڵەبجە، ئامادەکارییەکانی لە تەواوبووندایەو چاوەڕێ دەکرێت بەمنزیکانە بەڕووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.




ئەمـــەش دوای ئەوە دێــت کە هەریەکە لەحکومەتی عێراقی فـــیدراڵ و حکومەتی هەرێـــمی کوردستان رەزامەنــدیاندا لەسەر کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەکە دەربڕیوە.


ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان