شاندێکى باڵاى عێراق کە لەنوێنەرانی ١٢ وەزارەتی پێكهاتوە و بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بە فەرمى ناساندن و كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنوری لە نێوان عیراق و ئێران، شەوی رابردو گەیشتونەتە شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ ( ٧-٤-٢٠١٩ )شاندى ناوبراو بە یاوەرى عەمیدى مافپەروەر(سالار عەبدوڵا) نوێنەرى دەروازە سنورییەکان لە پارێزگاى سلێمانى سەردانى مەرزى (سەیرانبەن)یان کرد، بەمەبەستى ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی دەربارەی كردنەوەی ئەو دەروازە سنورییە، بڕیاریشە ماوەی هەفتەیەک لە پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە بمێننەوە.
لەپاش تەواوبونی بەسەركردنەوەى دەروازە سنورییەکانى “سەیران بەن،شوشمێ ، كێلێ، پشتە ” شاندەکە راپۆرتی كۆتایی ئامادە دەكەن و دواتر ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراقی دەكەن بۆ بڕیاردان لەسەر كردنەوەیان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان