وه‌فدێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و نوێنه‌ری ده‌روازه‌ سنورییه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان كرد

Share on facebook
Share on google
Share on twitter
Share on linkedin

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ پرسی مه‌رزی (كێــلێ) ئه مڕۆ(17-4-2019) عه‌میدی مافپه‌روه‌ر(سالار عه‌بدوڵا) نوێنه‌ری ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌یاوه‌ری وه فديكى ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ژمارەیەك پەڕلەمانتار سه‌ردانی به‌ڕێز (د.به‌رهه‌م صالح)سه‌رۆك كۆماری عێراقیان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئکید له‌ گرنگیدان به‌ ناوچه‌ی راپه‌ڕین به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی کرایه‌وه‌، له‌م روه‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار ته‌ئکیدی کرده‌و که‌ جێبه‌جێکردنی داخوازی و پێدوایستی هاووڵاتیان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان، وه‌ پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هه‌ر کارێک که‌ ببێته‌ مایه‌ی بوژانه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشچوونی باری ئابووری ناوچه‌ی راپه‌ڕین و دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌.

هه روه ها له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا سه ردانى ده‌سته‌ی ده روازه سنورییه‌كانی عێراقیان كرد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

شێری بابەتەکە بکە

Share on facebook
Facebook
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn