ئه‌مڕۆ 11-2-2020 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی، فەرمانگەی ڕاستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ، له‌لایه‌ن (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له شاری سلێمانی لە گردی سرچنار كرایه‌وه.
هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م فەرمانگه‌یه‌وه مامه‌ڵه‌كانیان كه تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، وەکو(تصدیق کردنی بریکارنامەی تایبەت ئەو کەسانەی لەدەرەوەی ووڵات دەینێرینەوە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵەکانیان، یاخود راستاندنی بروانامەی خوێندن یاخود هەر کارێکی تر کە پێویست بە تصدیق کردن هەبێت …) چیتر پێویست ناکات ھاوڵاتیان بۆ پەسەندکردنی بەڵگەکانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بکەن لە بەغداد.