بەردەوام ئه‌و ھاوڵاتیانه‌ی کە لە تاراوگە دەژین کاتێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتییان دەکرد یان له ڕێی په‌یجی فه‌رمی پاسپۆرتی سلێمانیه‌وه گلەیی و گازندەی ئەوەیان دەکرد کە لەسەفارەتەکانی عێراق كاروباریان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ ناكرێت و فەرمانبەری کوردیان یان نیە یان زۆر کەمە.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌میدی مافپه‌روه‌ر(سالار عه‌بدوڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند ، ئێمه وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتیمانی به‌رده‌وام له هه‌وڵداین و سه‌ردانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ین له به‌غداد به تایبه‌ت كاروباری پێدانی پاسپۆرت به هاوڵاتیان و پاشان چه‌ندین جار هه‌وڵ و كۆشش كراوه بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، جگه له‌وه‌ش چه‌ند جارێك سه‌ردانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقمان کرد و گلەیی و گازندەی ھاوڵاتیانی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار، هه‌رچه‌ند سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌وه په‌یوه‌ندی به كاروباره‌كانی پاسپۆرته‌وه نیه به‌ڵام، ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر به مافە سروشتی و دەستوریەکانی نەتەوەکەمان ئەو کارمان گرتۆته ئەستۆ.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه وەزارەتی دەرەوە پێیان راگەیاندین کە پەیمانگای دبلۆماسی دەکەنەوە و هاوڵاتیانی کورد ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێت دەتوانن ببن بە خوێندکاری ئەو پەیمانگایەو له دوای دەرچوونیان ببنه فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوە عێراق.
عه‌مید سالار ووتیشی ” ئەوەی جێی نیگەرانیە تا ئێستا ئەمە (٢٨) ەمین جارە پەیمانگای دبلۆماسیە دەکرێتەوەو پێشتر ھاوڵاتیانمان ئاگادارنه‌بوون کە فۆڕم پربكه‌نه‌وه و ببنە خوێندکار و دواتریش له وەزارەتی دەرەوەی عیراق ببنە فەرمانبەر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌وه‌ی عێراقه‌وه ئێمه‌ش له ڕێی په‌یجی فه‌رمی پاسپۆرت و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاومان كرده‌وه بۆ هاوڵاتیانمان ڕوونكرده‌وه تا سود مه‌ندبن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، پاش بیستنی ئاگادارییه‌كه و پركردنه‌وه‌ی فۆرم له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، تا ئێستا (ژمارەیەک دەرچووى زانکۆ) کورد مەرجەکانیان تێدا بوو به ئیمه‌یڵ نامه‌ی رەزامەندیان بۆ گەڕاوه‌ته‌وەو پاش ئاگادار كردنه‌وه‌یان بەڵگەنامەکانیان دەبەنە وەزارەتی دەرەوە وە و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بەم ھەنگاوەش ھەم ھەلی کار بۆ ئەو كه‌سانه دروست ده‌بێت ھەم فەرمانبەری کورد زیاد دەکات لە سەفارەتەکانی عێراق و كاروباری ھاوڵاتیانمان لە دەرەوەی وڵاتیش زووتر جێبەجێ دەبێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت له درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی: سوپاسی سەرجەم ئەو دانەمەزراوانە دەکەین کە بە دەم ئاگاداریەکەمانەوە ھاتن فۆڕمیان پڕكرده‌وه و لێرەوە بەڵێنی ئەوە بە ھەموو ھاوڵاتیانیش دەده‌ین کە بەردەوام دەبین و له دوای ئەم خولەش کە خولی (29)ه‌مین کرایەوە ئاگاداری ھاوڵاتیان ده‌كه‌ین وە نەک لە وەزارەتی دەرەوە بەڵکو لە ھەر وەزارەتێکی تری عێراق ئەگەر مافی کورد بێت بە دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و بە ھاوڵاتیانی راده‌گه‌یه‌نین.
تێبینی :- ھەر خوێندکارێکی بەشداربوو ئەگەر بەنامە فۆڕمی قبوڵکردنەکەی بۆ نەناردووین ئەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە تا ئەو ملزەمەیەی بەدەست بگات کە پێویستە بۆ چاوپێکەوتنی دووەم جار ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەموولایەک
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان