بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

مۆبایل تیم: لە هەرکوێن ئێمە خزمەتتان دەکەین

ئەم خزمەتگوزاریە بریتییەلە سەردانکردنی ئەو خانەوادانەی کە حاڵەتی نەخۆشییان هەیە و ناتوانن نەخۆشەکە بهێنە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت، بۆ ئەم مەبەستە پاسپۆرتی سلێمانی ڕۆژانە لە ڕێی تیمی تایبەت بە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت سەردانی ئەو نەخۆشانە دەکات بەبێ بەرامبەر لە گەڕەک وقەزاو ناحییەکانی دەوروبەری سلێمانی بۆ کارئاسانی نەخۆشەکەو خانەوانەدەکەی.

جێی ئاماژەیە تیم مۆبایل بەسەرپەرشتی نقیب(محمد عمر عزۆ) تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی(۲۰۰)مامەڵەی پێدانی پاسپۆرتی جێبەجێکردوە .

شایانی باسە ڕۆژانه لە کاتژمێر (٤)ی ئێوارە لە دوای جێبەجێکردنی کاروبارەکانی لەبەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت سەردانی ئەو ماڵانە دەکات کە نەخۆشیان هەیە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان