بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان سەفەر(سەردان)ی ووڵاتی ئێران دەکەن

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیانەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان سەفەر(سەردان)ی ووڵاتی ئێران دەکەن.

لە پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان(حسین احمد قادر)بە مەبەستی کارئاسانی لە ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان توانرا لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان ڕاستەوخۆ گەشتیاران کارتی(رخصە
تجوال السیارات) وەربگرن.
مەرجەکان:
1- ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل بەناوی ئەو هاوڵاتیەوە بێت کە شۆفێرە و سەفەر دەکات.
2- پێویستە ساڵانە(سنویە) بە سەر نەچوو بێت.
3- فەرمانبەرێکی حکومی کەفالەتی بۆ بکات لە هەر دادگایەک بێت لە کوردستان.
پێویستیەکان:
1- ساڵانە(سنویە) ی ئۆتۆمبیل… وێنەیەک
2- پێناسی باری شارستانی……….. وێنەیەک
3- پاسپۆرت…………………………….. وێنەیەک

لە بەرواری ٢٠/٠١/٢٠٢٠ جێ بە جێ دەکرێت.

لە (GKsat)وەرگیراوە