ئەمڕۆ شاندێكی بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی سلێمانی سهردانی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی كردو لهلایهن بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای سلێمانی پێشواییان لێكرا.
بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی ئەلکترۆنی لە نێوان بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بنکەی دادگای وونبوەکانی پاسپۆرت، ئهمڕۆعەمیدی مافپهروهر (سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت لهگهڵ سهرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی .كۆبونهوهیهكیان ئهنجامدا
دروستکردنی پەیوەندی ئەلکترۆنی لە نێوان بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بنکەی دادگای وونبوەکانی پاسپۆرت بۆ زیاتر کارئاسانی زوو ڕاپەڕاندنی کاروباری ھاوڵاتیان لە مامەڵەکانیان.
بەرەوپێشچوونی کاروباری مامەڵەی وونبوونی ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتین تا بەزووترین و ئاسانترین شێوە مامەڵەکانیان جێ بەجێ بکرێت .
– ھەروەھا خاڵێکی تر سەردانەکەیان بریتی بوو لە جێ بەجێکردنی مامەڵەی ڕاستاندنی بۆ ئەو بەڵگەنامەو نوسراوانەی ھاوڵاتیان بۆ ئەوەی نەچێتە پارێزگای ھەولێر و ھەر لەشاری سلێمانی کاروبارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت و تەواو بکرێت.