بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٠٢٠/١١/٢٦)، بە ئامادەبوونی( رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان و (لیوا چەتۆ ساڵح)بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و(د.هەڤاڵ ئەبوبکر) پارێزگاری سلێمانی و(ڕەمەک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لیوا( ریاض جندی )بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگە بەغدا و عميد (احمد عبدالستار )بەڕێوبەری پاسپۆرتی بەغدا و لیوا (ھێرش ئەحمەد ) بەڕێوبەری ڕەگەزنامەی گشتی ھەرێم وعەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و
ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی ناوچەكە نووسینگەی پارسپۆرت لە چەمچەماڵ كرایەوە.

یەكەم پاسپۆرت لە سنووری قەزای چەمچەماڵ درا بە منداڵی شەھیدێك.

 له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆ وتی: قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شوێنێكی گرنگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س لێی نیشته‌جێیه‌، بۆیه‌ به‌پێویستمانزانی خزمه‌تێكی دیكه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌م سنووره‌ بكه‌ین و نوسینگه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ینه‌وه‌.

 وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه‌ شۆڕبكاته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا مۆڵه‌تی شۆفێری له‌قه‌زاكه‌ چاپ ده‌كرێت و چی دی پێویست ناكات بۆ چاپ كردن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هاتوچۆی سلێمانی.