كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، لەسبهینێ وه بۆ دوو هەفتە پێدانی ڤیزا رادەگرن و هۆكارەكەشی بۆ داخستنی هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بەرووی گەشتیاران گەراندەوە.
ماڵپەڕی کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، لەزاری مەهدی شوشتەری، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گهشتیاریی لە سنووری باشماخ و پەروێزخانەوە، پێدانی ڤیزا له کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران له سبهینێ پێنجشهممه ٢٥ی شوباتهوه بۆ ماوهی دوو ههفته رادهگیرێت.
ئاماژهی بهوهشداوه راگرتنی ڤیزا و داخستنی دەروازەكان لە چوارچێوەی رێكارە خۆپارێزییەكانی ئێراندا دێن بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا سەرلەنوێ شەپۆلێكی تری تووشبوون بە ئەو ڤایرۆسە لە كۆماری ئیسلامی دەستی پێكردووەتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم دەروازەكانی بەرووی عیراقدا داخستووە لە پێناو رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەنها رێگە بە بارهەڵگرە بازرگانییەكان دەدرێت لە دەروازە سنوورییەكان هاتووچۆ بكەن.