لە پای ئەو خزمەتەی پێشکەشی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانییان کردوە لە جێبەجێ کردن و ڕاپەراندنی کاروباری ڕاستاندن(تصدیقات)ی مامەڵەی ھاوڵاتیان لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق، ئەفسەری مۆبایل تیم لە پاسپۆرتی سلێمانی سەردانی فەرمانگەی کونسڵگەری کرد، بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ فەرمانبەرەکانیان.
بەمەبەستی کارئاسانی و نەگەڕانەوەیان بۆ پارێزگاکانی خۆیان لەسەر فەرمانی لیوا (ئەحمەد عەبدولستار عەبدولڕەزاق)بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق ئەمڕۆ ئەفسەری (مۆبایل تیم)ی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارزگای سلێمانی سەردانی فەرمانگەی ناوبراوی کرد و مامەمەڵەی دەرهێنانی و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی بۆ کارمەندانی فەرمانگەی کونسوڵگەری/بەشی ڕاستاندن(تصدیقات) لە سلێمانی ئەنجامدا.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان