لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێنمایی نوێیان سەبارەت بە رۆژی هەڵبژاردن ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاکان کردوە و بەگوێرەی رێنماییەکانیش لەرۆژی 9 تاوەکو 11ی تشرینی یەکەم فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن.
عەمید غالب عەتییە، وتەبێژ بەناوی لیژنەكە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا جموجوڵ لەنێوان پارێزگاكاندا سنوورداردەكرێت و سەرجەم فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان لە 9ی تشرینی یەكەمەوە تا بەیانی ڕۆژی 11ی هەمان مانگ دادەخرێن.ئەو ڕێوشوێنانە بۆ زامنكردنی پاراستنی تەواوەتی پرۆسەی هەڵبژاردنە كە بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
عەتییە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەوەشی وت، “هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لەنێو شارەكاندا قەدەغەدەكرێت و ڕێگە بەئەودوای جۆرەكانی ئۆتۆمبێل دەدرێت لەپێناو ئاسانكاری لە گواستنەوەی دەنگدەران لە ماڵەكانیانەوە بۆ ناوەندەكانی دەنگدان”.
بڕیارە 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.