بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

کارتى زانیارى سەربە چ پارێزگایەک بێت، پێویستە لە هەمان پارێزگا مامەلەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بکەیت

بەپێی شوێنى نیشتەجێبوون وکارتى زانیارى سەربە چ پارێزگایەک بێت، پێویستە لە هەمان پارێزگا مامەلەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت بکەیت.

وە لە هەر پارێزگایەکیش چەند نوسینگەیەک هەبێت بەپێی شوێنى جوگرافى و کارتى زانیارى قەزا و ناحیەکان دابەش بوون بۆ مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت، لە ئێستادا پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە، بە ئیدارە سەربەخۆکانەوە چەند نوسینگەیەکى پاسپۆرت هەیە ئەوانیش. بەم شێوەیە دابەشبوون:

بەڕێوبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

  • نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى /١ :

ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە ناوەندى پارێزگاى سلێمانى سنورەکانى دەوروبەرى بێت وەکو(بازیان، قەرەداغ، دوکان، پیرەمەگرون، پێنجوێن، چوارتا، ماوەت، شارەزوور)لە ناو بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.

  • نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٢ گەرمیان:

ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە بە سنورى ئیدارەى گەرمیان وەكو (کەلار، کەلارى کۆن، کفرى، دەربەندیخان) بێت، لە نوسینگەى پاسپۆرتى گەرمیان  لە کەلار مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.

  • نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٣ ڕاپەڕین:

ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە بە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین وەکو (ڕانیە ، قەڵادزێ ، ڕاپەڕین _ پشدەر ،

کێوەڕەش)بێت، لە نوسینگەى پاسپۆرتى ڕاپەڕین مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.

  • بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى هەڵەبجە:

            ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە بە ناوەندى پارێزگاى هەڵەبجە و سنورەکانى دەروبەرى وەکو(هەڵەبجەى شەهید، خۆرماڵ، شارەزوور)بێت، لە پاسپۆرتى پارێزگاى هەڵەبجە مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.

  • نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٥ چەمچەماڵ:

ئەو هاوڵاتیانەى کارتى زانیارییان سەربە بە سنورى قەزاى چەمچەماڵ و دەوروبەرى وەکو(چەمچەماڵ ، شۆڕش )بێت، لە نوسینگەى پاسپۆرتى چەمچەماڵ مامەڵەى پاسپۆرتیان بۆ جێبەجێدەکرێت.