ئەو پاسپۆرتەیە کە دەردەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە ماکێکی تایبەتیان هەیە ئەویش دبلۆماتکارەکان ئەوانەی لە بواری دبلۆماسی و وەزارەتی دەرەوە کار دەکەن ، بەخشینیشی لە دەستەڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراقدایە و پێکهاتووە لە (٤٨) لاپەڕە ، بەرگەکەی ڕەنگی ( :سوور ) ە .نوێ دەکرێتەوە بە ڕەزامەندی وەزیری دەرەوەی عێراق وە دەدرێت بە
.١- سەرۆک کۆماری عێراق
. ٢- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی ناوەند و هەرێم
.٣- ئەندامانی بواری دبلۆماسی و ئەو کونسڵانەی بەردەوامن لە کارەکانیان
.٤- سەرۆکی ئەرکانی سووپا و یاریدەرەکانی و سەرکردەکانی سووپا و فەیلەقەکان
.٥- سەرۆکی هەواڵگری عێراقی و بەڕێوەبەری گشتی ئیستخباراتی عەسکەری
.٦- هەر کەسێک وەزیری دەرەوەی عێراق وای دەبینێ پێدانی ئەم پاسپۆرتە پێی خزمەتە بە عێراق
.٧- پەرلەمانتار و سەرۆک و جێگرى سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەرێم
.ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى