بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

لە کاتی مامەڵەى پاسپۆرتى منداڵ لە چەند حاڵەتێکدا دایک ئەتوانێت ببێت بە (ولی امر) بۆمنداڵ

هاوڵاتى بەڕێز..
لە چەند حاڵەتێکدا کە دایک ئەتوانێت ببێت بە (ولی امر) بۆ مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵ

١. ئەگەر ژن هاوسەرەکەى عێراقی نەبێت.

٢. ئەگەر باوک لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە لەم کاتەدا ئەو کەسەى ئەرکى بەخێوکردنى منداڵەکەى گرتۆتە ئەستۆئەگەر (دایک یان هەرکەسێکى )تر منداڵەکەبێت ، سەردانى دادگاى بارى کەسێتى دەکات بۆ ئەوەى (حجە وصایە) دەربکات دەتوانێت ببتە ولی امر منداڵ و پەنجەمۆرى بۆ بکات لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت.

٣. ئەگەر دایک و باوکى لەیەک (جیابووبونەوە)و باوک ئامادەنەبێت بۆ کاتى مامەڵەى پاسپۆرت لەم حاڵەتدا دایکى منداڵ سەردانى دادگا دەکات داواى (حجە وصایە)ى کاتى دەکات کە ببێت بە (ولی امر)ى منداڵەکەى کەتیایدا ئاماژە درابێت بە ناوى منداڵەکە.

٤. ئەگەر باوک بریکارنامەى تایبەت(وکالە خاص)ەى کردەوە لاى دادنووس بۆ هاوسەرەکەى بۆ ئەوەى لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ببێتە ولی امرى منداڵ.
٥. لە حاڵەتى هەبوونى (حجە حضانە)تەنها بەوەرگرتنى ڕازامەندى دادوەر دایک دەتوانێت ببێتە ولی امر منداڵ بۆ مامەڵەى پاسپۆرت.

٦. کاتێک باوک لە دەرەوەى ووڵاتە و (وکالە عام)ەى کردۆتەوە بۆ هاوسەرەکەى لە م حاڵەتدا، پێویستە دایک سەردانى دادنوس (کاتب عدل)بکات بەو (وکالە عام)ەیە وکالەى خاص بکاتەوە تابتوانێت لە جیاتى باوک ئامادەبێت بۆ مامەڵەى پاسپۆرت، وە پێویستە لە وەکالەت خاصەکەدا ناوى منداڵەکە ئاماژەى پێدرابێت و بنوسرێت بۆ مەبەستى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتە.

٧. ئەگەر باوک لە دەرەوەى ووڵات بوو، بەڵام وکالە بۆ هیچ کەسێک نەکردبێتەوە بۆ دەرهێنانى پاسپۆرت بۆ منداڵى خوار ١٨ ساڵ، لەم حاڵەدا پێویستە باوک سەردانى سەفارەتى عێراق بکات لەو ووڵاتەى تیایدا دەژى بریکارنامەى تایبەت بکاتەوە و بینێرێتەوە بۆ بریکار(وکیل)ەکەى و پێویستە ئەم بەڵگەنامەکان پشتڕاست (تصدیق )بکات لە فەرمانگەی ڕاستاندنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له سلێمانى.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان