بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

هــــاووڵاتـــی بـــەڕێــــز… لە کاتی سەردانت بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە

Share on facebook
Share on twitter
Share on linkedin

 ١.  پێویستە خۆت ئامادەبیت بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت، چونکە پەنجەمۆری ئەلەکترۆنی وەردەگیرێت.

٢ . بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتى منداڵی خوار (۱۸) ساڵ، پێویستە بەخێوکەر(ولى امر)ى منداڵەکە ئامادەبێت.

٣ . ئەوهاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە و یەکێکی تر ئەهێنن بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ، ئەوا پێویستە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکە هەمان کەس لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

 ٤. دڵنیابە لەپاک ڕاگرتنی پەنجەکانت، بۆ ئەوەی بەئاسانی پەنجەمۆری ئەلەکترۆنیت وەربگیرێت.

 ٥. بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت، پێویستە پێناسێکت پێبێت .