ئاگادارى ئەو هاوڵاتیان دەکەین کە پێشتر مامەڵەى پاسپۆرتیان کردوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەزووترن کات سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
لە ئێستادا (٥٩١٤) پاسپۆرت تەواوبووە لەبەشى پێدانەوەى پاسپۆرتى سلێمانیە و هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى بۆ زیاتر وەرگرتنى زانیارى لینکى ناوەکان بڵاو کراوەتەوە بەپێی ساڵ.
ساڵی ٢٠١٩ (٧٥٢) هاوڵاتى پاسپۆرتى وەرنەگرتۆتەوە *
ساڵی ٢٠٢٠ (٤١٠) هاوڵاتى پاسپۆرتى وەرنەگرتۆتەوە *
ساڵی ٢٠٢١ (٢١٠٥) هاوڵاتى پاسپۆرتى وەرنەگرتۆتەوە*
ساڵی ٢٠٢٢ (٢٦٤٧) هاوڵاتى پاسپۆرتى وەرنەگرتۆتەوە لە سەرەتایى ئەمساڵەوەى تا ئیستا*