ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ى ٩ى ٢٠٢٢ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ناو بیناى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى سەردانی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٧ ی کرد و چاوی بە دادوەران و ئەندامی داواکاری گشتی و لێکۆڵەرانی دادوەری و فەرمانبەرانی ئەو دادگایە کەوت و گفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکاری هاووڵاتیان و کێشە و گرفتەکانی ڕۆژانەیان کرا.
لە سەردانەکەیدا سەرۆکی دادگا سەردانى بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى کردو لەلایەن عەمیدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵڵا) بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەی بوون، جەختکرایەوە لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی له نێوان فەرمانگەکانی حکومەت، کە ئەبێتەهۆی ئاسانكارى و ڕاپەڕاندنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان وخێرا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕۆژانە دێتە ڕێیان.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگاى سلێمانی وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە، ستایشی هەنگاوەکانی سەرۆکایەتی دادگاى کرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و خێراتر بەڕێکردنی ئیشوکارەنیان.