بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ئەگەر کارتى زانیارى بە ناوى باوکەوە نەبوو، بۆ مامەڵەى پاسپۆرت چى پێویستە

هاوڵاتى بەڕێز…بۆ ئەو کەسانەى کە تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە و کارتى زانیارى بە ناوى باوکیانەوە نیە، پێویستە ئەم بەڵگەنامانە لەگەل خۆیان بهێنن:

  1. ئەگەر هاتوو دایکى خاوەن مامەڵەکە جیابووبۆوە ، ئەوا پێویستە وێنەیەک لە پێناسى دایک یاخود بڕیارى جیابوونەوەکەى پێبێت.
  2. ئەگەر هاتوو باوک لە ژیاندانەمابوو(وەفاتى) کردبوو، ئەوا پێویستە وێنەیەک لە پێناسى دایک یاخود بەڵگەنامەى وەفاتى پێبێت.
  3. ئەگەر هاتوو دایکى خاوەن مامەڵەکە ژنى دووەم بوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە پێناسى باوکى لەگەڵ خۆى بهێنێت.
  4. ئەگەر هاتوو دایک و باوکى خاوەن مامەڵەکە لە ژیاندا نەمابوون ئەوا دەبێت خاوەن مامەڵەکە کارتى زانیارى بە ناوى خۆى یاخود کەسێکى گەورەتر لە خۆى لە ناو خێزانى پێشکەش بکات لەگەڵ وێنەیەک لە بەڵگەنامەى وەفاتى دایک و باوکى

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى

بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى