بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

ئێران ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق هەڵگرت

کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا لەسەر ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت، کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و باشماخەوە بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بکەن بۆ ووڵاتی ئێران ، هەروەها ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەن کە پێویستە و مەرجە کارتی پلاستیکی وەرگرتنی هەردوو ژەمەڤاکسینی کورۆنا یان پشکنینی ( pcr) پێ بێت کە لە نەخۆشخانەیەکی باوەڕپێکراو ئەنجامی دابێت بەبێ کارتی ڤاکسین یان پشکنین ناتوانێت گەشت بکات .