ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن دەبێت پاسپۆرتەکانیان ماوەکەی لە سێ مانگ زیاتری مابێت
لەبـــەرئــــەوەى دەفتــەرى پاســــپۆرت لە عێراقدا نــەماوە کۆمارى ئیســـلامى ئێـــران لە دەســــت پێشــــخەرییــەکدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان
ڕێگا دەدات هەر پاسپۆرتێک ماوەکەی ( لەشەش بۆ سێ مانگی تیامابێت) هاوڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەتوانێت ڤیزا وەربگرێت بۆ سەردانى ئێران بکات وە بە تایبەت ئەو کەسانەى زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا، چونکە بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاترى تیامابێت ئەو کات ئەتوانێت سەفەری پێ ئەنجام بدرێت بۆ ئێران بەبێ ڤیزا.
جێی باسە ئەو (ئۆفەرە) کۆمارى ئیسلامى ئێران وەک هاوکارییەک بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستانی ڕاگەیاندوە تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.