بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بەم نزیکانە مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە

ئەمڕۆ ١٨ی حوزێران (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیران و( ئازاد توفیق)پارێزگاری هەڵەبجە و (نەخشە ناسح)قائیمقامی هەڵەبجە و عەمیدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بەشێک لە بەرپرسانی حکومی مەرزی شوشمێی یان لە پارێزگای هەڵەبجە بەسەر کردەوە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە مەرزەکە بە رەسمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و هەورامان.

قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا دوای ئەوەی بە وردی لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەفتەیەک لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد، کە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزی شوشمێ لە سنوری تەوێڵە.

هەر لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەرزەکەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتووچۆ بکەن، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابووری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.