بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

سبەینێ کاتژمێر ۷ی بەیانی مەرزی سەرتەک/پشتە دەکرێتەوە

لەسەر راسپاردەی بەڕێز( کاک قوباد تاڵەبانی) عەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵا)بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و نوێنەر دەروازە سنورییەکان سەردانی بەغدای کرد، بەمەبەستی کردنەوەی مەرزی سەرتەک/پشتەی لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلام ئێران، کە ئەمەش سودی زۆری بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە و سنورەکە دەبێت.

مافپەروەر(سالار عەبدوڵا محمدعلی) نوێنەری دەروازە سنورییەکان لە لێدوانێکدا لە شاری بەغداد ڕایگەیاند: لەمیانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکانی حکومەتی ناوەند، وەلایەنی پەیوەندیداری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کرانەوە کە سبەینێ(۲۰۱۸/٥/۲٤) کاتژمێر ۷ی سەرلەبەیانی هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی سەرتەک/پشتە لە نێوان هەرێم کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێدەکاتەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان