بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

پێداویستیەکانى دەرهێنانى پاسپۆرت

هاوڵاتى بەڕێز: لە کاتى سەردانکردن بۆ مەبەستى دەرهێنانى پاسپۆرت، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت بۆ جێبەجێکردنى مامەڵەکەت

١- ڕەگەزنامە (الجنسیة).

٢- پێناسى بارى شارستانى ، پێویستە فسفۆربێت.

٣- کارتى زانیارى

٤- یەک وێنەى پاسپۆرت

٥-  چەکى بانک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى و لە ناو بەڕێوەبەایەتى هەیە کە بڕى (٢٩,٠٠٠)دینارە بانکى حکومى و بانکى ئەهلیش (٣٠,٠٠٠)دینارە.

یان ئەگەر کارتى نیشتمانیت هەیە لە جیاتى( ڕەگەزنامە و پێناسى بارى شارستانى)پێویستە:

( کارتى نیشتمانى + کارتى زانیارى ) لەگەڵ خۆت بهێنیت.

تێبینى : بۆ ئەو کەسانەى تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵەو( کارتى نیشتیمانى) خۆیان هەیە، لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت

( کارتى زانیارى) باوکیان ئەهێنن، لە هەمان کاتدا پێویستە (پێناس) یان (کارتى نیشتمانى باوک)ى پێبێت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەرهێنانى پاسپۆرت بۆ منداڵ

بۆ منداڵ خوار تەمەنى ١٨ ساڵ ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆتان بهێنن:

١-  پێناسى بارى شارستانى (هویة الاحوال)پێویستە فسفۆر بێت، یان ئەگەر منداڵ (کارتى نیشتمانى) هەبێت کارتى نیشتمانى لە برى پێناس و ڕەگەزنامە دەبێت.

٢- ڕەگەزنامە (الجنسیة)، بۆ ئەو منداڵانەى سەروو تەمەنى( ١٠) ساڵن پێویستە ڕەگەزنامەى خۆى هەبێت، بەڵام خوار تەمەنى (١٠) ساڵ لەسەر ڕەگەزنامەى وەلى امر (باوک)کاروبارى بۆ دەکریت.

٣- کارتى زانیارى (بطاقة سکن).

٤- یەک وێنەى پاسپۆرت.

٥ ـ بۆ تەمەنى خوار (١٨) ساڵ، واتە ١٨ ساڵى تەواونەکردبێت، ئەوا پێویستە باوک (ولى امر) ئامادەبێت بۆ مامەڵەى نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵەکەى.

٦ – چەکى بانک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى و لە ناو بەڕێوەبەایەتى هەیە کە بڕى (٢٩,٠٠٠)دینارە بانکى حکومى و بانکى ئەهلیش (٣٠,٠٠٠)دینارە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان