هاوڵاتى بەڕێز: لە کاتى سەردانکردن بۆ مەبەستى نوێکردنەوە (تازەکردنەوە)ى پاسپۆرتەکەت، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێبێت بۆ جێبەجێکردنى مامەڵەکەت :
١- ڕەگەزنامە (الجنسیة).
٢- پێناسى بارى شارستانى (هویة الاحوال) پێویستە فسفۆربێت.
٣- کارتى زانیارى (بطاقة سکن)
٤- یەک وێنەى پاسپۆرت
٥ ـ پاسپۆرتە کۆنەکەت.
٦ – چەکى بانک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى و لە ناو بەڕێوەبەایەتى هەیە کە بڕى (٢٩,٠٠٠)دینارە و بانکى ئەهلیش (٣٠,٠٠٠)دینارە..
یان ئەگەر کارتى نیشتمانیت هەیە لە جیاتى( ڕەگەزنامە و پێناسى بارى شارستانى)پێویستە:
( کارتى نیشتمانى + کارتى زانیارى ) لەگەڵ خۆت بهێنیت.
تێبینى : بۆ ئەو کەسانەى تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵەو( کارتى نیشتیمانى) خۆیان هەیە، لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت
( کارتى زانیارى) باوکیان ئەهێنن، لە هەمان کاتدا پێویستە (پێناس) یان (کارتى نیشتمانى باوک)ى پێبێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵ
بۆ منداڵ خوار تەمەنى ١٨ ساڵ ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆتان بهێنن:
١- پێناسى بارى شارستانى (هویة الاحوال)پێویستە فسفۆر بێت، یان ئەگەر منداڵ (کارتى نیشتمانى) هەبێت کارتى نیشتمانى لە برى پێناس و ڕەگەزنامە دەبێت.
٢- ڕەگەزنامە (الجنسیة) ، بۆ ئەو منداڵانەى سەروو تەمەنى( ١٠) ساڵن پێویستە ڕەگەزنامەى خۆى هەبێت، بەڵام خوار تەمەنى (١٠) ساڵ لەسەر ڕەگەزنامەى وەلى امر (باوک)کاروبارى بۆ دەکریت.
٣- کارتى زانیارى (بطاقة سکن).
٤- یەک وێنەى پاسپۆرت.
٥ – پاسپۆرتە کۆنەکەت.
٦- بۆ تەمەنى خوار (١٨) ساڵ، واتە ١٨ ساڵى تەواونەکردبێت، ئەوا پێویستە باوک (ولى امر) ئامادەبێت بۆ مامەڵەى نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵەکەى.
٧ – چەکى بانک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى و لە ناو بەڕێوەبەایەتى هەیە کە بڕى (٢٩,٠٠٠)دینارە بانکى حکومى و بانکى ئەهلیش (٣٠,٠٠٠)دینارە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان