بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بەبێ ڤیزا سەردانی ئەم وڵاتە بكە

عێراق و سربیا گرێبەستێكیان ئیمزاكرد بۆ كردنەوەی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ لە نێوان هەردوو وڵات عێراق سربیاو پێدانی‌ ڤیزای‌ بەبێ بەرامبەر بە هاوڵاتیانی‌ هەردوو وڵات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی‌ گواستنەوەی‌ عێراق كازم فنجان حەمامی‌ وەزیری‌ گواستنەوە گرێبەستێكی‌ لەگەڵ جێگری‌ سەرۆك وەزیران و وەزیری‌ بنیاتنانەوە و گواستنەوەی‌ سربیا ئیمزا كردوە.

وەزارەتی‌ گواستنەوەی‌ عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، کە گرێبەستێکیان لەگەڵ وڵاتی سربیا واژوو کردووە بەپێی‌ گرێبەستەكە هێڵی‌ فڕۆكەوانی‌ نێوان عێراق و سربیا دەكرێتەوە و بەبێ بەرامبەر ڤیزا بە هاوڵاتیان هەردوو وڵات دەدرێت بەمەبەستی‌ گەشتكردن.