بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى

Search
Close this search box.

بۆ ئەو کەسانەى (بەتەمەنن) یا کێشەى وەرگرتنى پەنجەمۆرى ئەلەکترۆنییان هەیە بە هەر هۆکارێک بێت

ھاوڵاتی بەڕێز:

لە کاتى مامەڵەى دەرهێنان ونوێکردنەوەى پاسپۆرت و هەروەها لە ڕۆژى وەرگرتنەوەى پاسپۆرت، پێویستە کەسێکى پلە یەک وەک(کوڕ، کچ یان خوشک، برا)بهێنیت لەگەڵ خۆتدا بۆ پەنجەمۆرى ئەلەکترۆنى لەم حاڵەتانەدا:

١. کەسێک تەمەنى سەروو (٦٠)ساڵ بێت.
٢. پەنجەکانت (شێواو یاخود بریندار)بێت.
٣. ئەگەر پەنجەکانت هەستیارى(حەساسیەت)ى هەیە.
4. ئەگەرپەنجەکانت بە هۆکارى(کرێکارى، فیتەرى، جوتیارى..هتد)پەنجەمۆرى نەمابێت.
٥. ئەگەر نەخۆشییەکانى(شەکرە، پەستانى خوێن ..هتد)هەیە.
٦. کەسێک لە ئارایشتگاى ژنان کاردەکات بە هۆکارى کارەکەیەوە پەنجەمۆرى نەماوە.
٧. ژنانى ماڵەوە کە موادى پاککەرەوە بەکاردەهێنن ڕۆژانە.
٨. هەر هوکارێک بۆتە هۆى زیان گەیاندن بە پەنجەکانت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان